سەردێڕ:

بانکی جەی پی مۆرگان: پاڵپشتی عێراق دەبین بۆ گەشەپێدانی بانکەکانی

PM:07:52:17/04/2024

1068 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی بانکی جەی پی مۆرگان رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی عێراق بۆ گەشەپێدانی بانکە حکومی و تایبەتەکان و هەروەها ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی شارەزایی و راهێنانی بانکی بە عێراق.


ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ماشا کلۆڤوسکی سەرۆکی بانکی جەی پی مۆرگان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چاکسازییە دارایی و بانکییەکانی عێراق کرا و لەگەڵ تاوتوێ کردنی رێکارەکانی حکومەتی عێراق بۆ پەرەپێدانی کەرتی بانکی.

لە کۆبوونەوەکەدا سودانی ئاماژەی بەوە کرد، بەبێ دانوستان لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا و یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان، ناتوانرێت لە هیچ کەرتێکی گەشەپێداندا کار بکرێت.

 

لای خۆشیەوە، سەرۆکی بانکی جەی پی مۆرگان رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی عێراق بۆ گەشەپێدانی بانکە حکومی و تایبەتەکان و هەروەها ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی شارەزایی و راهێنانی بانکی بە عێراق.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو ئەندامێکی شاندەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکا رایگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە بەتایبەتی لە بواری داراییدا و رێکارەکان بەرەو کۆنترۆڵی تەواوی نرخی دۆلار دەڕۆن و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە شێوەیەکی خێرا و بەرچاو نرخی دۆلار روو لە دابەزین بکات.













گەلەری