سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی

PM:03:51:17/04/2024

23960 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ سێشەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر مسقاڵێک سێ بۆ چوار هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٦ دۆلار و ٦١ دۆلار و کیلۆگرامێکیش بەرامبەرە بە ٧٦ هەزار و ٦١٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا، پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە، نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی دە هەزار دینار بەرز بووەوە، لە ئێستادا نرخی ئەو کانزا زەردە دابەزیوە و هەر مسقاڵێک سێ بۆ چوار هەزار دینار دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە ٣٠٠ دۆلار بەرز بووەتەوە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش لە ماوەی مانگێکدا، هەر مسقاڵێک زێڕ بە نزیکەیی ٤٠ بۆ ٤٥ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤٣٦ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۱به ٥٠١ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۲به ٥٢١ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٦٦ هەزار دینار













گەلەری