سەردێڕ:

وڵاتانی ئاسیا ریزبەندی پێشەوەی باشترین وڵاتی گەشتیارییان گرتووە

تایلاند
PM:11:57:15/04/2024

2172 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ڕاپۆرتەکانی پێشبینی ئابووری جیهانی، ئەمساڵ کەرتى گەشتیاریی بەرێژەى٢.٩٪ بەشدار دەبێت لە بوژانەوەی ئابووری جیهاندا و گۆڤاری جیهانی سی ئی ئەو وێڵد لە ڕاپرسیەکدا لیستێک لە سەرنجڕاکێشترین ئەو وڵاتانەی بڵاوکردووەتەوە کە خاوەنى هەڵکەوتەیەکی جوگرافی لەبار و کەشوهەوایەکی گونجاون بۆ بەسەربردنی گەشتێکی بەچێژ.


بە گوێرەی ڕیزبەندیەکە وڵاتی تایلەند پلەی یەکەمی گرتوە و لە کۆکردنەوەی زۆرترین گەشتیار لە خۆی ئەویش بەهۆی بوونی سروشتێکی جوان و ڕازاوە کە لە کاتی سەردان کردنیدا گەشتیار ئەزموونی جۆراوجۆر دەکات.

گەشتیار دەتوانێت چێژ لە دیمەنەکانی هونەری و کەلتووری زیندوو و رووبار و کەناڵەکان و لەنێویانیشدا، پەرستگای بودی هەروەها تایبەترینیان بازاڕی شەوانەی ئەو وڵاتە ببینێت. بەپێی ئامارەکان ساڵى رابردوو زیاتر لە ٢٧ ملیۆن گەشتیار روویان لە تایلەند کردووە.

یۆنانیش بە پلەی دووەم دێت لە ڕیزبەندیەکەدا ئەویش بەهۆی ئەوەی وڵاتێکە چەندین شێوازی تەلارسازیی سەرنجڕاکێشی تێدایە و هەروەها چەندین دوورگەی جیاواز لە خۆدەگرێت. بەپێی ئامارەکان ساڵى رابردوو زیاتر لە ٣٢ ملیۆن گەشتیار روویان لەو وڵاتەى باشورى رۆژهەڵاتى ئەوروپا کردووە.

ئیندۆنیزیاش بە پلەی سێیەم دێت لە ڕیزبەندیەکە ئەم وڵاتە هەموو جۆرە ویست و ئارەزووی گەشتیارێک بەدیدەهێنێت و هەر لە کەناراوە بێ کەموکوڕییەکانی و دەریاچە هێمنەکان و چالاکی گڕکانەکانی بۆ سەرکێشییەکان و ساڵى رابردوو نزیکەى ١٢ ملیۆن گەشتیار روویان لە ئیندۆنیزیا کردووە.

هاوکات وڵاتانى پورتوگال و سریلانکا و ئەفریقاى باشور و پیرۆ و ئیتاڵیا و هندستان پلەکانى چوار تا نۆی ریزبەندییەکەیان گرتووە، هەر لە ریزبەندییەکەدا دوو وڵاتى عەرەبی کە ئیمارات و میسرن پلەکانى دەیەم و ٢٤ـەمیان گرتووە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئیمارات خاوەنى ١٧ ملیۆن گەشتیاریی ساڵانەیە و میسریش خاوەنى نزیکەى ١٥ ملیۆن گەشتیاریی ساڵانەیە.













گەلەری