سەردێڕ:

لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە شەش هەزار سەربازی ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە کوژراون

AM:08:55:13/04/2024

2156 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ٤٧ هێرشیان بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجامداوە و لەو هێرشانەدا زیاتر لە شەش هەزار و ٦٨٥ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ٤٧ هێرشی ئاسمانی و دەریایی و وشکانییان کردووەتە سەر کۆگاکانی سوتەمەنی و ژێرخانی وزە و کۆمەڵگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو هێرشانەدا زیاتر لە شەش هەزار و ٦٨٥ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و هەزار و ٧١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەیان مووشەک خراونەتە خوارەوە.

ئەوەشی خستە روو، تەنها لە ناوچەی دۆنتێسک زیاتر لە سێ هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون، هەروەها لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٢١ سەربازی ئۆکرانیا خۆیان رادەستی سوپای روسیا کردووە.

لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢، بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا، سوپای ئەو وڵاتە هێرشی زەمینیان بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەستپیکرد و لەو کاتەوە بە هەزاران کەس لە هەردوولا کوژراون بەهۆی جەنگەوە.













گەلەری