سەردێڕ:

لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا ژاپۆن گەورەترین ئاماری دابەزینی لە ژمارەی دانیشتوان تۆمار کرد

PM:03:59:12/04/2024

1056 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کاروباری نیشتیمانی و پەیوەندییەکانی ژاپۆن رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانیان تا مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆن زیاتر لە ١٢٤ ملیۆن و ٣٥٢ هەزار کەس بووە و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر لە ٨٣٧ هەزار کەس کەمی کردووە، بەوپێیەش ماوەی ٧٣ ساڵە ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە دابەزینی بەوشێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە.


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کاروباری نیشتیمانی و پەیوەندییەکانی ژاپۆن رایگەیاند، ماوەی ١٣ ساڵە ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆن دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و بەپێی زانیارییەکانیان تا مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆن زیاتر لە ١٢٤ ملیۆن و ٣٥٢ هەزار کەس بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر لە ٨٣٧ هەزار کەس کەمی کردووە کە دەکاتە رێژەی ٠.٤٨٪ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکە.

ئەوەشی خستە روو، تۆکیۆی پایتەختی وڵاتەکە تاکە ناوچەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان تێیدا بەدیکرا، بەڵام ٤٦ پارێزگای دیکەی وڵاتەکە کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانیان بەخۆیانەوە بینیوە.













گەلەری