سەردێڕ:

ئەپڵ بەکارهێنەرانی ئایفۆن ئاگادار دەکاتەوە

PM:11:53:11/04/2024

4004 جار خوێندراوەتەوە

ئەپڵ بەکارهێنەرانی خۆی لە هێرشێکی سیخوڕی ئاگادارکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن هاککەرانەوە بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ ئاگادارکردنەوەیەکی ساختە دەنێردرێت.


لە هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا هاتووە، کۆمپانیای ئەپڵ بەکارهێنەرانی لە هیندستان و ٩١ وڵاتی تر ئاگادار کردۆتەوە، دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە کە هاککەرەکان هەوڵیانداوە لە دوورەوە ئایفۆنەکانیان هاک بکەن.

بەگوێرەی ئاگادارییەکە، ئەو هێرشانەی کە لەلایەن هاککەرەکانەوە بە بەرنامەی سیخوڕی ئەنجام دەدرێن، دەگمەنن و ئاڵۆزترن لەو جۆرە هێرشانەی کە پێشتر ئەنجامدراون.
ئاماژە بەوەش کراوە، کۆمپانیایکە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ساڵانە چەندین جار ئەو جۆرە ئاگادارییانە دەنێرێت، کە ڕەنگە ببنە جێگەی مەترسی بۆ بەکارهێنەرانی و تا ئێستا بە گشتی زیاتر لە ١٥٠ وڵات بەکارهێنەرانی ئاگادارکردووەتەوە.














گەلەری