سەردێڕ:

سوپای ئەمریکا تێکشکاندنی ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی راگەیاند

PM:12:32:11/04/2024

2492 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆمر ڕایگەیاند، ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەكانیان لە یەمەن، کەنداوی عەدەن و دەریای سوور تێکشاندووە.


فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەکانیان لە چوارچێوەی بەرگریکردنی لەخۆیان، ھەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکانیان لە یەمەن تێشکاندووە.

راشیگەیاندووە، ھێزەکانیان دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە کەنداوی عەدەن و فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوانیان لە دەریای سوور تێکشاندووە کە لەلایەن حووسییەکانەوە ئاراستەکرابوون.

تا ئێستا، حوووسییەکان ھیچ راگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە، حوسییەکان رایانگەیاندبوو، چوار کەشتی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە کەنداوی عەدەن، کردووەتە ئامانج.













گەلەری