سەردێڕ:

بانکی ناوەندی بۆ ئێن ئاڕ تی: گەنجینەی ئەمریکا سزای سەر بانکە عێراقییەکانی هەڵگرت

PM:07:05:09/04/2024

17596 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە میانەی کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی بانکەکە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەسەر هەڵگرتنی سزای سەر بانکە سزادراوەکانی عێراق، گەیشتوونەتە رێککەوتن و دەتوانن لەمەودوا مامەڵەیی حەواڵەی دەرەکی ئەنجام بدەن. دەشڵێت، "ئەنجوومەنی چاودێریی دارایی بانکە سزادراوەکان دروست دەکەین کە ٣٢ بانکەکەی تێدا دەبێت و رۆژانە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە چاودێریان دەکرێت".


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی بانکە سزادراوەکانەوە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نوێنەرایەتی بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەی شەوی رابردوویاندا لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵگرتنی سزای سەر بانکەکانی عێراق گەیشتنە رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە گوێرەی رێککەوتنەکە لە ناوخۆی عێراق لیژنەیەکی تایبەت بە ئەنجوومەنی بانکە سزادراوەکان دروست دەکرێت و هەر ٣٢ بانکە سزادراوەکەی تێدا دەبێت، دوای بەئەندامبوونیان سیستمی بانکییان دەگۆڕدرێت بۆ سیستمی بانکی نێودەوڵەتی و بەشدار دەبن لە سیستی سویفت دوای چاکسازیکردنیان لە سیستمی بانکی.

باسی لەوەش کرد، لە دۆخی گۆڕانکاری لە سیستمی بانکی بانکە سزادراوەکاندا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راستەوخۆ چاودێری مامەڵە داراییەکانیان دەکات و رێگەشیان پێدەدرێت رۆژانە پێنج بۆ ١٥ ملیۆن دۆلار حەواڵە بکەن.

وتیشی، "هەربانکێک لە ئەنجوومەنی بانکەکاندا نەبێت ناتوانێت هیچ حەواڵەیەک بکات و بۆ ئەومەبەستەش هەفتەی داهاتوو سەرجەم بانکەکان بانگێشت دەکرێن بۆ تاوتوێکردنی بە ئەندامبوونیان لە ئەنجوومەنی بانکی ناوەندی".

هاوکات لەو بارەیەشەوە، رۆژی یەکشەممە شاندی بانکی ناوەندیی عێراق لە واشنتۆن بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە مەبەستی کەمکردنەوەی سزای سەر بانکە سزادراوەکان کە ٣٢ بانکە، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و گەیشتونەتە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوە و لابردنی سزاکان لەسەر بانکەکان. وتیشی، " ئەو بانکانەی کە سزایی رێژەیی دەیگرتنەوە سزاکان لەسەریان هەڵدەگیرێت بەشێوەیەکی یەکجاری و بانکەکانی تر سزای رێژەیی دەیانگرێتەوە".

قۆناغی سەرەتایی لێخۆشبوون لە بانکە سزادراوەکان ؛

لەو بارەیەەوە بەرپرسی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژی ٦ـی نیسان لەگەڵ نوێنەرایەتی ٣٢ بانکە سزادراوەکە کۆبوونەتەوە و بە گوێرەی کۆبوونەوەکەش بڕیاردراوە کە لە چوارچێوەی سیستمی بانکی نێودەوڵەتی چاکسازیان تێدا بکرێت و لە قۆناغی سەرەتاشدا بە شێوەیەکی دیاریکراو دەتوانن داواکاری بۆ کڕینی دۆلار و تمەن و یۆرۆ و لیرە و یێنی چینی پێشکەش بکەن کە لە ٧٪ تێکڕای ریژەی فرۆش زیاتر نەبێت.

کاریگەریی هەڵگرتنی سزای سەر بانکەکان لەسەر ناوخۆی عێراق؛

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە بانکە سزادراوەکان بۆ کەمکردنەوەی سزاکان لەسەریان بە مەبەستی فراوانکردنی ئاستی بازرگانی ناوخۆی و دەرەکی لە گفتوگۆدان. وتیشی، " دۆلار و هیچ دراوێکی دیکە نادرێتە هیچ بانک و بازرگانێک، ئەگەر نەزاندرێت بۆچیەتی و بۆ ئەومەبەستەش دەبێت لە سیستمی سویفتدا خۆیان تۆماربکەن بە پێچەوانەوە مافی مامەڵەکردنیان بە دۆلار نامێنێت".

هێڤیدار شەعبان – دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی













گەلەری