وشکبوونەوەی جەستە و گورچیلەکان، لە دیارترین ئەو کێشانەن لە مانگی رەمەزاندا رووبەڕووی رۆژووانان دەبنەوە، بەڵام بە چاودێریکردنی سیستەمی خواردن و خواردنەوەت دەتوانیت خۆت بەدوور بگریت لە وشکبوونەوەی جەستە و دروستبوونی بەردی گورچیلە.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "مایۆ کلینیک"، ئەم رێگانە یارمەتیت دەدەن لەمانگی رەمەزاندا لە بەردی گورچیلە بەدوور بیت، ئەوانیش بریتین لە:
١. ئەو
خواردنانە کەمتر بخۆ کە پڕۆتینیان بەرزە.
٢. خواردنەوەی
١٠ بۆ ١٢ پەرداخ ئاو بەشێوازێکی رێکخراو لە نێوان ژەمی بەربانگ و پارشێودا.
٣. زیاتر
شلەمەنییەکان بخۆ، تا لە وشکبوونەوە بەدوور بیت.
٤. لەبەرئەوەی جەستەت لەکاتی شکاندنی رۆژوودا
ئامادەیە بۆ خواردن و هەڵمژینیان بە زوویی، بۆیە بەتەواوی خۆت لە سوێری بەدوور بگرە.
٥. هەوڵبدە
کەمتر شەربەتە شیرینە دەستکردەکان بخۆیتەوە.
٦. گرنگی
بدە بە خواردنی ئەم میوانە، "ئەڤۆکادۆ، هەنار، سێو و خەیار".