سەردێڕ:

پاش بومەلەرزە بەهێزەکەی یەکی ئەم مانگە؛ بومەلەرزەیەکی دیکە یابانی هەژاند

AM:10:58:04/04/2024

824 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای کەشناسی یابان رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلەی رێختەر شاری فۆکۆشیمای باکوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی هەژاندووە. دەشڵێت، "هیچ مەترسییەکی روودانی تسۆنامی لە ئارادا نییە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای کەشناسی یابان بڵاوی کردەوە، لە شاری فۆکۆشیما بومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلەی رێختەر روویداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتردا روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمار نەکراوە.

هاوکات، میدیاکانی یابان بڵاویان کردەوە، بومەلەرزەکە مەترسی روودانی تسۆنامی دروست نەکردووە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر وێستگەی ئەتۆمیی فۆکۆشیماش نەبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەکی ئەم مانگە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلەی رێختەر پارێزگای ئیشیکاوای یابانی هەژاند.

لە یەکەم رۆژی ساڵی ٢٠٢٤ـشدا، بومەلەرزەیەکی دیکەی بەهێز پارێزگای یابانی هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.













گەلەری