کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پاش هەژمارکردنەوە دەستیەکان، پاش ئەوەی هەموو لایەک رەزامەندی لەسەر بوو، ئەنجامی کۆتایی بڵاودەکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو وێستگانەی تا ئێستا بە دەست دەنگەکانیان جیاکراوەتەوە ١٤٠ وێستگەیە.
لەبارەی ماوەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست کۆمسیۆن باسی
لەوەکرد، لە ماوەی یەک هەفتەدا جیاکردنەوە و هەژمارکردنی دەستی دەنگەکان تەواودەبێت
و پاش تەواوبوونی ئەو هەژمارکردنەوەیە
و پاش ئەوەی رەزامەندی لەسەر بوو، ئەنجامی کۆتایی بڵاودەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە جیاکردنەوەی دەنگەکانی
وێستگەکانی کەرخ و رەسافە لە پارێزگای بەغدای پایتەخت.
ئەوەشی خستەڕوو،
سی جۆر وێستگە هەن کە دەنگەکانیان بەدەست جیانەکراونەتەوە، لەوانە:
١-ئەو وێستگانەی ئەنجامەکانیان لەکاتی دیاریکراودا
نەناردووە کە ژمارەیان سێ هەزار و ٣٧ وێستگەن. ئەمەش لەرێگەی گواستنەوەی ئەنجامەکانە
لە میمۆرییەکەوە بۆ ئامێری RTS جاریکی دیکە بە مانگی دەستکردی دەنێردرێنەوە.
٢- ئەو وێستگانەی ئەنجامەکانیان لە رێگەی
مانگە دەستکردەکانەوە ناردووە بەڵام میمۆرییەکانیان نە گەڕێنراونەتەوە بۆ ناوەندی
نیشتیمانی ژمارەیان ٥٠٤ وێستگەیە. ئەمانیش دەنگەکانیان جیادەکرێنەوە و هەژماردەکرێن
و دواتر میمۆرییەکە دەنێردرێتە ناوەندی نیشتیمانی لە پارێزگای بەغدا.
٣- ئەو وێستگانەی ئەنجامەکانی سەیڤ نەکراون و هەڵنەگیراون
لەسەر میمۆری و لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە نەنێردراون ژمارەیان ١٤٠ وێستگەیە.
ئەمانە بەدەست جیاکردنەوە و هەژماریکردنیان بۆ ئەنجامدەدرێت و لە فۆڕمی ژمارە ٤٢
دا تۆمار دەکرێن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، درەنگانێکی شەوی
رابردوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی
دەنگەکانی راگەیاند، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان دەنگی بەشێکی لایەنەکان
بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیکرد و دەنگی هەندێک لایەنیش کەمیکرد.
پێشتر، جەلیل عەدنان سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عێراق رایگەیاند، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوای یەکلاکردنەوەی
تانەکان رادەگەیەنرێت.
لەلایەن خۆشییەوە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵی سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی وادەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراقەوە ئاماژەی بەوەدا، دوای ٢٠ رۆژی دیکە رادەگەیەنرێت.