سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:14:04/04/2024

872 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرێژەی ٦٪ کەمی کردووە، نرخی نەوت دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و لە ئێستاشدا نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٩ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانی نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٥ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەرورد بە دوێنێ چوارشەممە، نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رووداوەکاندا؛

ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەی ٦٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و شرۆڤەکارانی نەوتیش دەڵێن، ئەو دابەزینە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

هۆکارێکی تری پاڵنەری مانەوەی نرخی نەوت لە بەرزیدا، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٦ دۆلار بەرز کردەوە.

هۆکارەکانی نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردوودا؛

هاوکات لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەی ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی ئەوەش دوای ئەوە هات ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بە رێژەی ٠.٨٪ زیاتر بوو لە رێژەی پێشبینیکراو.

هاوکات رۆژی سێشەممەی هەمان هەفتە، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە و شاندێکی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئاسایش و سەقامگیربوونی ناوچەکە لە ریاز کۆبوونەوە کە ئەوە بووە هۆکاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی ٠.٣٥ تا ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت.













گەلەری