سەردێڕ:

بەشێکی ئەپڵیکەیشنەکانی مێتا کێشەی تەکنیکییان تێدایە و لای بەشێک لە بەکارهێنەران کار ناکەن

PM:09:57:03/04/2024

1540 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکییەوە، لای بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئەپڵیکەیشنەکانی کۆمپانیای مێتا کێشەی تەکنیکی دروست بووە و بەشێک لە ئەپڵیکەیشنەکان کار ناکەن.


ماوەی نزیکەی کاتژمێرێکە، بەشێک ئەپڵیکەیشنەکانی کۆمپانیای مێتا کێشەی تەکنیکییان بۆ دروست بووە و لای بەشێک لە بەکارهێنەران بە تەواوەتی کار ناکەن.

ئەپڵیکەیشنەکانی وەتساپ و ئینستاگرام کێشەیان تێدایە و بەکارهێنەرانی وەتساپ ناتوانن نامە ئاڵوگۆڕ بکەن و پەیوەندی بە بەرکارهێنەرەکانی دیکەی ئەپڵیکەیشنەکەوە بکەن.

هاوکات، بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرام کێشەیان بۆ دروست بووە و ناتوانن بڵاوکراوە نوێیەکان ببینن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجی مانگی رابردوو، تۆڕەکانی فەیسبووک و مێسنجەر و ئینستاگرام کە لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە خاوەندارێتیان دەکرێت لەکارکەوتن، بەو هۆیەشەوە پشکەکانی کۆمپانیای مێتا نزیکەی ١.٥٥٪ دابەزین.













گەلەری