ئاژانسی هەواڵی تایلەند رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلەی رێختەر تایوانی هەژاند و بەهۆیەوە هۆشداری لە دروستبوونی تسۆنامی دەدرێت. دەشڵێت، "لە ئەنجامی رووخانی ٢٦ باڵەخانەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٤ کەسی دیکەش برینداربوون".
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسانی تایوان بە ئاژانسی هەواڵی تایوانیان راگەیاند، دوای تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ جارێکی دیکە لە سنووری هوالێن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلەی رێختەر تایوانی هەژاند و بەهۆیەوە ٢٦ باڵەخانە رووخاوە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، بوومەلەرزەکە کاتژمێر١٢:٠١ خوولەکی شەو روویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان
لەدەستداوە و ٥٤ کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی ١٠ کەسیان سەختە. وتیشی، "زیاتر
لە ٢٠ کەس لە باڵەخانە رووخاوەکاندا ماونەتەوە و تا ئێستاش گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە".
لەو بارەیەشەوە
بەرپرسێکی پاسەوانی کەناردەریایی تایوان و ژاپۆن بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند،
دوا روودانی بوومەلەرزەکە ئاستی ئاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینوە و بووەتەهۆی
دروستبوونی چەند شەپۆلێکی بەهێز کە گەیشتبوونە باشووری ئۆکیناوا. وتیشی، "ئاستی
ئاو ٣٠ سانتیم بەرزبووەتەوە و لە ئەگەری
دروستبوونی تسۆنامی هۆشداری تەواومان داوەتە هاوڵاتییان و بەرپرسانی وڵات".
ئەمەش لە کاتێکدایە،
بە گوێرەی ئامارەکانی دەستەی کەشناسی تایوان، ساڵی ١٩٩٩ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦
پلەی رێختەر بە قوڵی ١٠ کیلۆمەتر کە بووە هۆی دارووخانی ٥٠ هەزار باڵەخانە و گیانلەدەستدانی
دوو هەزار و ٤٠٠ کەس روویدا.