سەردێڕ:

فاروقی مەلا مستەفا ٣٠٠ ملیۆن دیناری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک تەرخانکرد

PM:04:59:01/04/2024

3140 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، بڕی ٣٠٠ ملیۆن دیناری بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری دهۆک تەرخانکرد.


ئەمڕۆ دووشەممە، فاروقی مەلا مستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ١٩ـی مانگی رابردووی دهۆک، بڕی ٣٠٠ ملیۆن دیناری تەرخانکرد.

هاوکات، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان رایگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکان زیانە ماددییەکانی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆ بە زیاتر لە ٦٤ ملیار دینار خەمڵێنراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی ١٩ـی مانگی رابردوو، بەهۆی بارانی بەخوڕ لە دهۆک و زاخۆ لافاو دروست بوو، کە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، سەدان خانووش زیانیان بەرکەوت و نزیکەی ٧٠٠ کەسیش ماڵەکانیان چۆڵ كرد و لە ئوتێلەکاندا مانەوە، هاوکات چەندین ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتن.













گەلەری