سەردێڕ:

پاش ٤٨ کاتژمێر؛ دابەشکردنی ئاو لە کۆیە دەست پێدەکاتەوە

PM:08:44:31/03/2024

536 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە رایگەیاند، لە دوای راگرتنی دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر، سبەی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە رایگەیاند، دوای وەستانی هەردوو پرۆژەی ئاوی بۆگد - کۆیە و تەق تەق - کۆیە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر بەهۆی شیاو نەبوونی ئاوە کە بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان لەدوای تێکەڵ بوونی نەوتی رەش لەگەڵ ئاوی زێی بچووک – دووکان، لە ئێستادا ئاوی زێی بچووک پاک بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا دەست کراوە بە ناردنەوەی ئاو بۆ کۆیە بە مەبەستی گل دانەوەی ئاو لە حەوزە سەرەکیەکان و سبەی دووشەممە دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو لە کۆیە.

ئەوەشی خستە روو، دابەشکردنی ئاو لەو گەڕەک و ماڵانەوە دەست پێدەکاتەوە کە رۆژی شەممە لە کاتی راگرتنی دابەشکردنی ئاودا سرە ئاویان بووە و ئاویان وەرنەگرتووە.

دەست پێکردنەوە بە دابەشکردنی ئاو لە دوای ئەوە دێت، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە بڕێکی زۆر سوتەمەنی رژایە ناو زێی بچوکەوە لە دوکان و دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی و کۆیە راگیرا.













گەلەری

‌بەپەلە