سەردێڕ:

لەم هەفتەیەدا؛ رۆژێک پشووی فەرمی راگەیانرا

PM:02:41:30/03/2024

72004 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی رۆژمێری حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ساڵی ٢٠٢٤، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، ١ـی نیسان، بەهۆی سەری ساڵی ئاشوورییەکانەوە لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمییە.


بە گوێرەی رۆژمێری حکومەتی کاربەڕێکەر لە مانگی نیساندا بەهۆی سەری ساڵی ئاشوورییەکان رۆژی ١ـی نیسان پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی وڵاتدا.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، جگە لەو پشووە، ئەم مانگە ٧ رۆژ پشووی فەرمی تێدایە، کە ٩ـی نیسان بەهۆی رووخانی رژێمی پێشووی عێراق و ئازادکردنی عێراق و هاوکات لە هەمان رۆژیشدا بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە تا ١٢ـی نیسان لە سەرجەم دامودەزگاکان پشوو دەبێت.

ئەوەش خراوەتە روو، رۆژی ١٧ـی نیسان بەهۆی سەری ساڵی ئێزێدییەکانەوە پشووی فەرمی دەبێت.


 













گەلەری