سەردێڕ:

سبەینێ‌ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا بەڕێوەدەچێت

AM:11:33:30/03/2024

860 جار خوێندراوەتەوە

دواى ١٠ رۆژ لە بانگەشەى لایەنەکان سبەینێ‌ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا بەڕێوەدەچێت.


کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى تورکیا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا رادەگیرێت، سبەینێ‌ ٦١ ملیۆن دەنگدەر روو دەكەنە سندوقەكانی هەڵبژاردن، بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی سەرۆكی شارەوانییەكانی شار و شارۆچكەكانی وڵاتەكەیان.

لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەنج بۆ یەكەمجار بەشداری لەو پرۆسەیە دەكەن.

لە تورکیا و باکووری کوردستان، سەرۆكی ٣٠ گەورە شارەوانی و ٥١ شارەوانیی شارەکان و ٩٧٣ شارەوانیی قەزاکان و ٣٩٠ شارەوانیی ناحییەکان هەڵدەبژێردرێن

٢٠ هەزار و ٧٤٥ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و هەزار و ٢٧٢ ئەنجوومەنی گشتیی شارەکان خۆیان كاندید كردووە، ٥٠ هەزار و ٣٣٦ موختاریش هەڵدەبژێردرێن.

دەنگدان لە شارەکانی باکووری کوردستان و چەند شارێکی تورکیا کاتژمێر ٧ی بەیانی دەست پێدەکات و کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی دێت، لەو شوێنانەش کاتژمێر ٨ دەنگدان دەستپێدەکات، پڕۆسەکە تاوەکو كاتژمێر ٥ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.













گەلەری