سەردێڕ:

ناوەندێکی گەردونناسی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری کرد

PM:07:40:29/03/2024

92104 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتیی ئیمارات پێشبینی ئەوە دەکات لە زۆرینەی وڵاتاندا رۆژی ١٠ـی نیسان بکرێتە جەژنی رەمەزان.


ئەمڕۆ هەینی، ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتیی ئیمارات رایگەیاند، پێشبینی دەکەن رۆژی ١٠ـی نیسان لە زۆرینەی وڵاتاندا بکرێتە جەژنی رەمەزان.

هاوکات، هەفتەی رابردوو عەبدوڵڵا بن سلێمان ئەندامی دەستەی باڵای راوێژکارانی دیوانی پاشایەتی سعودیە ئەوەی ئاشکرا کرد، چوارشەممە ١٠ـی نیسان سەرەتای مانگی شەوال دەبێت، بەوپێیەش رەمەزانی ئەمساڵ ٣٠ رۆژ دەبێت و ٩ـی نیسان تەواو دەبێت. 

سەبارەت بە پشووی جەژنی رەمەزانیش، رۆژی ٢٦ـی ئەم مانگە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد و ئاماژەی بەوەکرد، لە رۆژی ٩ تاوەکو ١٣ی نیسان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراقدا پشوو دەبێت.













گەلەری