سەردێڕ:

دواى ٥٠ ساڵ؛ بۆ یەکەمجار گەشەى دانیشتوانى میسر کەمی کرد

PM:04:30:29/03/2024

1352 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى پلاندانانى میسر رایگەیاند، رێژەی گەشەی دانیشتوانی میسر لە ٢.٦٪ بۆ ١.٤٪ دابەزیوە. دەشڵێت، "بۆ یەکەمجارە لە ٥٠ ساڵى رابردوودا رێژەى گەشەى دانیشتوانى میسر بەوشێوەیە داببەزێت".


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی پلاندانانی میسر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵى ٢٠٢٣ـدا نزیکەى دوو ملیۆن منداڵ لە میسر لە دایکبوون، ئەوەش بە رێژەی ٧٪ کەمترە لە ساڵی ٢٠٢٢ و نزیکەى ١٥٪ـەش کەمترە لە ساڵى ٢٠١٨.

ئاماژە بەوەش کراوە، رێژەی گەشەی دانیشتوانی میسر بۆ ١.٤٪ دابەزیوە و ئەوەش لە ٥٠ ساڵی رابردوودا بۆ یەکەمجارە رێژەکە بەوشێوەیە داببەزێت.

هوکات، ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ژمارەى دانیشتوانى میسر ١٠٦ ملیۆن کەسى تێپەڕاندووە و زۆرترین ژمارەى دانیشتوانى هەیە لە نێو وڵاتانى عەرەبیدا.













گەلەری