سەردێڕ:

پێشمەرگەیەک: سەرباری خراپی دۆخی تەندروستیم ناچاریان کردووم دەوام بکەم

PM:04:55:28/03/2024

1688 جار خوێندراوەتەوە

پێشمەرگەیەک رایگەیاند، سەرباری ئەوەی دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە، بەڵام ناچاریان کردووە کە دەوام بکات و رێگەی پێ نادەن نەشتەرگەری ئەنجام بدات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشمەرگەیەک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەهۆی تەقینی پەردەی گوێیەوە لە ساڵی ٢٠١٧، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، کەچی ناچاریان کردووە بەو دۆخەوە دەوام بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە نوسراوی بۆ کراوە تاوەکو نەشتەرگەری بۆ پەردەی گوێی ئەنجام بدات، بەڵام تاوەکو ئێستا نوسراوەکە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە ماوە و رێگەی پێ نادەن نەشتەرگەرییەکەی ئەنجام بدات.

ئەوەشی خستە روو، "چەندین جاری دیکە داوام لە حکومەت کردووە هاوکاریم بکات، بەڵام هیچ لایەنێک وەڵامی نەداومەتەوە". وتیشی، "بێ ئومێد بووم لە حکومەت و داوا لە خێرخوازان دەکەم هاوکاریم بکەن و ئەو نەشتەرگەرییەم بۆ بکەن".













گەلەری