سەردێڕ:

دابەشکردنی بەشەخۆراکی سلێمانی: بۆ مانگی رەمەزان چوار ماددە بۆ بەشەخۆراک زیاد کراون

PM:02:52:27/03/2024

21548 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بۆ بەشەخۆراکی مانگی شووبات شەش ماددەی مانگەکانی رابردوو و چوار ماددەی دیکەش وەک دیاری مانگی رەمەزان دابەش دەکەن.


کامەران فەتاح بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا، وتیشی چوار مادەی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان زیادکراوە.

ئەوەشی خستە روو، لەو چوار ماددەیەی کە زیاد کراوە بۆ بەشەخۆراک سیانیان گەیشتووەتە دەست بریکارەکان و تەنها ئاردی سفر ماوە.

باسی لەوەش کرد، هەرکاتێک لە بەغداوە ئاردی سفریان بۆ بێت ئەوانیش دابەشی دەکەن بەسەر بریکارەکاندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەمساڵدا تەنها یەک بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکردووە و هاوڵاتیانیش باس لەو دەکەن، دابەشنەکردنی بەشەخۆراک دۆخی ژیانی قورستر کردوون. 













گەلەری