ئەمڕۆش دژی دابەشنەکردنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوام لە سلێمانی و چەمچەماڵ و کەلار بایکۆتی فەرمانبەرانی بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەکان بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان بەڕێوەبەرایەتییەکانی دادنوس و تەندروستی و کارتی نیشتیمانی و دەزگای شەهیدانی چەمچەماڵ بایکۆتی دەوامیان کردووە و خوێندکارانی زانکۆی چەرمووش بەهۆی خراپی باری داراییەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.
لە سلێمانیش بایکۆت بەردەوامە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی، هاتوچۆ و زەڕیبە و
کارەبا و تاقیگەی بیناسازی بایکۆتی دەوامیان کردووە، هاوکات، پزیشکان و کارمەندانی
تەندروستیش جگە لە شوێنە هەستیارەکان بایکۆتیان کردووە.
جگە لە بایکۆت، ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی بەردەوامن لە دەوام فەرمانبەرەکانیان
بە نۆرە و رۆژ نا رۆژ دەوام دەکەن و دەوامی تەواوەتییان تێدا ناکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرەڕای هاتنی پارە لە بەغداوە تا ئێستا مووچەی مانگی
دوو دابەش نەکراوە و لە مووچەی شەش مانگ مووچەخۆرانی هەرێم تەنها یەک مووچەیان
وەرگرتووە و ئەمڕۆش ئەنجومەنی وەزیرانی کاربەڕێکەری هەرێم لەوبارەیەوە کۆدەبێتەوە.