PM:10:32:26/03/2024
81108 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە گۆڕانکاریان لە دەوامی فەرمانگەکاندا کردووە و لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستپێدەکات تاوەکوو دووی پاش نیوەڕۆ.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی مانگی رەمەزانەوە و وەک ئاسانکارییەک بۆ رۆژووەوانان، بڕیاریانداوە گۆڕانکاری بکەن لە کاتی دەوامی فەرمی فەرمانگەکاندا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەرجەم فەرمانگەکاندا
کاتژمێر حەوتی بەیانی دەوامی فەرمی دەستپێدەکات و لە کاتژمێر دوو کۆتایی دێت.
دەشڵێت، لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکاندا
کاتی دەوامیانکردنیان گۆڕیوە و لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانییەوە دەست پێدەکات".