سەردێڕ:

ڤیدیۆ؛ لە ئەمریکا پردێکی دوو کیلۆمەتری تێکشکا و چەندین ئۆتۆمبێل کەوتنە ناو رووبارەوە

AM:11:46:26/03/2024

15232 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکدا لە ئەمریکا، دوای ئەوەی کەشتییەک خۆی بە پردێکدا کێشاوە لە بەندەری شاری بالتیمۆری ویلایەتی هاریلاند، چەندین ئۆتۆمبێل کەوتوونەتە ناو رووباری پاتایپسکۆوە.


میدیا جیهانییەکان باسیان لەوەکردووە، کەشتییەکە لە کاتژمێر ١ و ٣٠ خولەکی بەرەبەیاندا خۆی بە پردەکەدا کێشاوە و پردەکە تێکشکاوە، بەهۆیەوە چەندین ئۆتۆمبێل کە لەسەر پردەکە بوون، کەوتوونەتە ناو ئاوەکەوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کەشتییەکە دوای ئەوەی خۆی بە پردەکەدا کێشاوە بەر لە نوقومبوونی گڕیگرتووە.

کەشتییەکە لە جۆری کەشتی گواستنەوەی بار بووە و درێژییەکەی ٢٩ مەتر بووە.

بەهۆی رووداوەکەوە بەرپرسانی شارەکە رێگاکانی چوونەوە سەر پردەکەیان داخستووە.

پردەکە درێژییەکەی ٢.٦ کیلۆمەترە و بەشێکی زۆری تێکشکاوە، میدیاکان باس لەوەشدەکەن، کە چەندین ئۆتۆمبێل کە لەو کاتەدا بەسەر پردەکەدا رۆیشتوون کەوتوونەتە ناو ئاوەکەوە، بەڵام هێشتا بە تەواوی ژمارەی قوربانییەکان دیاری نەکراون.

لەو بارەیەوە کێڤن کارتڕایت بەرپرس لە بەرگری شارستانی بالتیمۆر باسی لەوەکردووە، تیمەکانیان سەرقاڵی رزگارکردن یان دەرهێنانەوەی ئەو کەسانەن کە کەوتوونەتە ئاوەکەوە.













گەلەری