سەردێڕ:

روسیا: لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٤٠٥ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون

PM:11:52:25/03/2024

1732 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٤٠٥ سەربازی ئۆکرانی کوژراون و ١٠٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیش خراونەتە خوارەوە.


وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئۆکرانیا توشی شکستی گەورە بووە لە سەنگەرەکانی دۆنستیک و خێریسۆن.

باس لەوەش کراوە، لە ماوەی ئەو ٢٤ کاتژمێرەدا ١١٠ سەربازی ئۆکرانی لە سەنگەرەکانی باشووری دۆنستیک و ١٢٠یان لە ئەفدیفکا و ١٧٥ـشیان لە سەنگەری دۆنستیک کوژراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، ١٠٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیان خستووەتە خوارەوە کە ویستوویانە هێرش بکەنە سەر سوپای روسیا.

جەنگی روسیا و ئۆکرانیا زیاتر لە دوو ساڵە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و روسیا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە داوادەکات سەرجەم ئەو زەوییانەی لە ئۆکرانیا کۆنترۆڵی کردوون بخرێتە سەر خاکی وڵاتەکەی و ئۆکرانیاش دەست لە بوون بە ئەندام کە ناتۆ هەڵبگرێت.













گەلەری