سەردێڕ:

کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری چەند ناوچەیەکی هەرێمی بڵاوکردەوە

PM:09:47:25/03/2024

1824 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لەماوەی ١٢ کاتژمێردا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران باریوە و لەو ناوچانەش حاجی ئۆمەران زۆرترین بارانی لێ باریوە و لە سلێمانیش کەمترین باران باریوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر نۆی سەرلە بەیانی ئەمڕوە تاوەکو کاتژمێر نۆی ئەمشەو لە ناوچەی حاجی ئۆمەران زۆرترین بارانباریوە کە ١٤.٨ ملم بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە مێرگەسۆر ٤.٦ ملم باران باریوە و لە سلێمانیش کەمترین باران باریوە کە بە شێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.

هاوکات ئەمڕۆ، کەشناسیی دهۆک رایگەیاند، سبەی سێشەممە بارانبارین لە سنووری دهۆک و زاخۆ دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە.

کەشناسی گشتی هەرێمیش ئاماژەی بەوە کرد، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران سەرەتا لە ناوچەکانی بادینان دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە، بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەبارێت و پاشان کەشوهەوا لەکاتەکانی شەودا سەقامگیر دەبێتەوە.

بارانى ١٢ کاتژمێرى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم

هەولێر ٠.٢ ملم

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ ٠.٢ ملم

دەربەندیخان ٠.٤ ملم

حاجى ئۆمەران ١٤.٨ ملم

هەڵەبجە ٠.٨ ملم

هەڵشۆ ٠.٦ ملم

سۆران ٠.٨ ملم

پێنجوێن ٢.٢ ملم

مێرگەسور ٤.٦ ملم

سیدەکان ٢.٢ ملم













گەلەری