سەردێڕ:

باران و بەفر لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەبارێت

PM:05:30:25/03/2024

29280 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی دهۆک رایگەیاند، سبەی سێشەممە بارانبارین لە سنووری دهۆک و زاخۆ دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی دهۆک رایگەیاند، سبەی سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور و هەندێک کات هاوری تەواو دەبێت و بارانبارین لە سنووری دهۆک و زاخۆ و ناوچە جیاجیاکان دەست پێدەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، بارانبارین بەشێوەی مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

ئەوەشی خستە روو، لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بارینی بەفر هەیە و بارانبارین لە درەنگانی شەوی سێشەممە کەمتر دەبێت و سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت.

هاوکات، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران سەرەتا لە ناوچەکانی بادینان دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە، بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەبارێت و پاشان کەشوهەوا لەکاتەکانی شەودا سەقامگیر دەبێتەوە.













گەلەری