سەردێڕ:

هێزێکی یەکێتی ژمارەیەک مامۆستای لە کەلار دەستگیر کردووە

AM:11:10:25/03/2024

1384 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هێزێکی یەکێتی لە کەلار ژمارەیەک مامۆستای دەستگیرکردووە کە ویستوویانە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی سلێمانیدا بکەن.


بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ لە کەلار، لەلایەن هێزێکی ئەمنی یەکێتییەوە چەند مامۆستایەک دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا ئازادنەکراون.

هێشتا بە فەرمی رانەگەیەندراوە بۆچی ئەو مامۆستایانە دەستگیرکراون، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، ئەو مامۆستایانە ویستوویانە بەشداری ئەو خۆپیشاندانەی مامۆستایان بکەن کە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

ئەو مامۆستایانەی دەستگیرکراون تاوەکو ئێستا مۆبایلەکانیان داخراوە و بەشێکی کەسوکار و هاوڕێکانیان باس لەوەدەکەن، لە بازگەی بەردەسوور کە ویستوویانە بەرەو سلێمانی بەڕێبکەون، دەستگیرکراون و بەشێکیشیان باس لەوە دەکەن، هەر لە ناوشاردا دەستگیرکراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستی پێکردەوە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێدەکەن.
هـ.ئـ













گەلەری