سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی دەیانەوێت لە رێگای هەژماری منەوە بەشێک لە پارەی مووچەی مووچەخۆران ببەن

PM:11:11:24/03/2024

2044 جار خوێندراوەتەوە

پڕۆژەی "هەژماری من" کە پارتی و یەکێتی هەردووکیان پاڵپشتی دەکەن ئامانج لێی بردنی بەشێکی پارەی مووچەی موچەخۆرانە بەناوی عمولەوە نەک پێدانی مووچە، بەوپێیەی ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر پارەی تەواوی لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام دەستی بەسەرداگرتووە و دابەشی ناکات.


بەپێی زانیارییەکان پێداگری بەرپرسانی هەریم بۆ هەژماری من هۆکارەکەی ئەوەیە کە پارەی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی تریش لە رێگای ئەو هەژمارەوە ببڕن لە هاوڵاتیان.

ئێستا فۆڕمی هەژماری من لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستاندا بڵاوکراوەتەوەو فەرمانبەران ناچار دەکرێن هەژمارێکی بانکی لەو بانکانە بکەنەوە کە بەشدارن لە پڕۆژەکەدا و بەپێی زانیارییەکان لە سلێمانی یەکێتی فشارێکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم فەرمانبەرانی سلێمانی لە هەژماری من تۆماربکات، هەردوو حزبەکەش لە رێگایەوە پارەیان دەستبکەوێت وەک چۆن ئێستا کە هێشتا هەژماری من نەکەوتوەتە کار دەستیان بەسەر پارەی مووچەدا گرتووە.

هاوکات، یەکەم هەڵویستی دژ بە پڕۆژەی هەژماری من لە هەمان ڕۆژی راگەیاندنی پڕۆژەکەی مەسرور بارزانیدا بوو و یەکەم کەس و یەکەم لایەن دژی ئەم پرۆژەیە وەستایەوە نەوەی نوێ بوو، کە نزیکەی شەش مانگ پێش ئێستا مژدە محەمەد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد هەر کەسێک بەشداری لەو هەژماری بانکییە بکات کە حکومەتی ماوە بەسەرچوو بانگەشەی بۆ دەکات، ئەوا نەک موچەی پێنادرێت بەڵکو لەو ڕێگەیەوە قەرزی ئاو و کارەباشیان لێ وەردەگیرێتەوە.













گەلەری