سەردێڕ:

لەم ناوچەیەی هەرێم بەرمیلێک نەوت بە ٦٠ هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتییان

PM:05:30:24/03/2024

33788 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی شارباژێڕ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەست دەکەن بە پێدانی نەوت بە دانیشتوانی سنووری شارباژێڕ و هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتر نەوتی بە ٦٠ هەزار دینار پێ دەدرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، عوسمان ئەنوەر قائیمقامی شارباژێڕ بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگاری سەرجەم دانیشتوانی ناوەند و گوندەکان و سەرجەم ناحیەکانی سنووری قائیمقامیەتی شارباژێڕ دەکەن، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە نەوتی سپی دەدرێت بە هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر خێزانێک بڕی ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی بە نرخی ٦٠ هەزار دینار پێ دەدرێت و بۆ وەرگرتنی تەنها کارتی نەوت پێویستە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە وەرزی زستاندا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم یەک بەرمیل نەوتی بە نزیکەی ١٠٥ هەزار دینار بە هاوڵاتیان فرۆشت و هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن، نەوتەکەی حکومەتی کاربەڕێکەر لەگەڵ کڕینی نەوت لە بازاڕی رەشدا جیاوازییەکی وای نییە و کاتێکیش بەغدا بە نرخی پاڵپشتیکراو و بە ٥٠ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی بۆ هەرێم نارد، حکومەتی کاربەڕێکەر نەوتەکەی بە زیاتر لە ٦٠ هەزار دینار بە هاوڵاتیان فرۆشت.
کارزان تاریق - سلێمانی













گەلەری