سەردێڕ:

کۆمەڵەى پیشەسازى نەوتى کوردستان: زیانى راگرتنى نەوتى هەرێم ١١ ملیار دۆلارە

AM:10:40:24/03/2024

696 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەى پیشەسازى نەوتى کوردستان "ئەپیکۆر" رایگەیاند، ساڵێکى تەواوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیراوە و لەو ماوەیەشدا زیانى ١١ ملیار دۆلارى هەبووە.


کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان "ئەپیکۆر" لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ حکومەتى عێراق لە گفتوگۆدان بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم و داواشیان لە ئەمریکا کردووە فشار بخاتەسەر بەغدا بۆ ئەوەى دەست بە هەناردەى نەوتى هەرێم بکرێتەوە.

 رۆژى ٢٥ـی ئازارى ٢٠٢٣ و بە بڕیارى دادگاى پاریس هەناردەى نەوتى هەرێم کە ٤٥٠ هەزار بەرمیلى رۆژانە بوو راگیرا، مانگى ئەیلولى ٢٠٢٣ـش تورکیا رایگەیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم، بەڵام تا ئێستا بەهۆى داواکردنى پارەیەکى زۆرەوە لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە لە عێراق، هەناردەى نەوت دەستى پێ نەکردووەتەوە.

راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم لەکاتێکدایە، یەکێتى و پارتى لە رێگەى تەنکەرەوە بەردەوامن لە ئاودیوکردنى نەوت و رۆژانە نزیکەى ٢٩٠ هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ دەبەنە دەرەوەى سنوورى هەرێم.













گەلەری