سەردێڕ:

بڕی بارانبارینی چەند ناوچەیەکی هەرێم لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا

PM:10:29:23/03/2024

9904 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی ئەمشەو لە چۆمان زۆرترین باران باریوە و لە سلێمانی و چەمچەماڵیش کەمترین باران باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لە کاتژمێر نۆی سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر نۆی ئەمشەو لە چۆمان زۆرترین بڕی باران باریوە کە بڕی ١٨.٢ ملم بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە هەردوو ناوچەی هەولێر و مێرگەسۆر زیاتر لە ١٧ ملم باران باریوە و لە سلێمانی و چەمچەماڵیش کەمترین باران باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.

هاوکات، سادق عەتیە شارەزای کەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەی یەکشەممە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات بەتایبەتیش سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە.

بڕی بارانبارینى ئەمڕۆی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم لەو ماوەیەدا بەمجۆرە بووە:

هەولێر١٧.٣ ملم

شەمامک ١٣.٥ملم

پیرمام ١٣.٥ ملم

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ

دهۆک ٨.٣ ملم

زاخۆ٨.١ ملم

ئاکرێ ١٣.٢ ملم

ئامێدى ١٥.٢ ملم

بامەرنێ ١٣.٢ ملم

بارزان ١٢.٨ ملم

شەقڵاوە ١١.٤ ملم

حاجى ئۆمەران ١٢.٢ ملم

هەڵشۆ ٤.٦ ملم

خەبات ١٥.٢ ملم

مانگیش٥.٢ ملم

سۆران ١٤.٨ ملم

پێنجوێن ٠.٤ ملم

ماوەت ٠.٨ ملم

قەڵادزێ ٣.٢ ملم

باتوفە ٦ ملم

رواندز ١.٢ ملم

میرگەسور ١٧.٤ ملم

سیدەکان ١١ ملم













گەلەری