پرتەقاڵ بە یەکێک لە میوە مزرەمەنییەکان دادەنرێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، لە هەمان کاتدا یارمەتیدەرە لە مژینی کالسیۆمی ناو جەستە و سەرچاوەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمە، هەر بۆیە خواردنی لە مانگی رەمەزاندا دەبێتە جێگرەوەی بەها خۆراکییە لەدەستچووەکان.
ماڵپەڕی ئیت زیسی بەریتانی سوودەکانی خواردنی پرتەقاڵی بۆ مانگی رەمەزان بەمجۆرە دیاری کردووە:
یەکەم: رێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا باش دەکات.
دووەم: مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک کەمدەکاتەوە.
سێیەم: ئەگەری توشبوون بە نۆبەی دڵ کەمدەکاتەوە.
چوارەم: کرداری هەرس باش دەکات.
پێنجەم: ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر کەمدەکاتەوە.
شەشەم: ئازاری دوای وەرزشکردن و راهێنان کەمدەکاتەوە.