سەردێڕ:

نوری مالیکی: بەم نزیکانە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەبن

PM:12:35:22/03/2024

9732 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بەم نزیکانە کێشەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن. دەشڵێت، "پێویستە رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق بگرین".


نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بەم نزیکانە کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم چارەسەر دەبن و هیچ لایەنێک بیری لەوە نەکردووەتەوە کە مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان زەوت بکات.دەشڵێت، "مەسعود بارزانی دڵنیایی پێدام کە لە هەڵبژاردن ناکشێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، سیستەمی فرەبازنەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن رەت کردووەتەوە، چونکە لەگەڵ چۆنییەتی دابەشبوونی دانیشتوانی عێراق بەسەر ناوچە جیاوازەکاندا ناگونجێت.

دەشڵێت، "بۆ پرۆسەی سیاسی لە وڵاتەکەماندا دادگای فیدراڵی عێراق بە شێکە لە سیستەم و رۆڵێکی باش دەبینێت، بۆیە پێویستە رێز لە بڕیارەکانی بگرین ".

جەختی لەوەش کردووەتەوە، نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئارەزووی ئەوە ناکات تا ئەو کاتەی کە خۆی نەیەوێت.













گەلەری