سەردێڕ:

وێنە.. لە گەرمیان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:11:50:21/03/2024

1584 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەناو شاری کەلار نزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەناو شاری کەلار نزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان روویداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە بووە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

باس لەوەش کراوە، لەدوای رووداوەکە بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کرا و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر لەمڕۆدا دوو گەنجی شاری کەرکوک کە هاوڕێی یەکتر بوون لە کاتی چوونیاندا بۆ سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێوڕەسمی عەمرە لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ناوچەی نوخەیب لەسەر رێگەی کەربەلا-ئەنبار گیانیان لەدەستدا.

No description available.

No description available.












گەلەری