سەردێڕ:

ئەمڕۆ و سبەى یەکێتی ئەوروپا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

PM:07:05:21/03/2024

1116 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی ئۆکرانیا کۆببێتەوە و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش هۆشداری دەدەت لە ئەگەری شکستهێنانى ئۆکرانیا لە شەڕەکەدا.


بڕیارە لە٢١و٢٢ـی ئەم مانگە، یەکێتی ئەوروپا کۆببێتەوە و باس لە ئاسایشی ئەوروپا و زیادکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا بکات لە بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی روسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە.

جگە لە کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی کیێڤ، یەکێتی ئەوروپا بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ بەهێزکردنی پیشەسازییە سەربازی و بەرگرییەکانی، بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاریی زیاتر بۆ ئۆکرانیا و بەهێزکردنی بەرگرییەکانی خۆی.

 

 

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پێش کۆبوونەوەکە هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ئۆکرانیا ناچار بە شکست بکرێت، ئەوا ڕژێمێکی ساختە لە کیێڤ دادەمەزرێت و گەلی ئۆکرانیا دەچەوسێنرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر رووسیا بە تەواوەتی ئۆکرانیا داگیربکات سوپای ڕوسیا لەسەر سنورەکانیان دەبێت و مەترسی جدی بۆ سەر وڵاتانی یەکێتیى ئەوروپا دروست دەکات.

ئەو کۆبونەوەیەش لە کاتێکدایە، کە هێزەکانی روسیا لە ئۆکرانیا بە سود وەرگرتن لە كه‌می ته‌قه‌مه‌نی سوپای کیێڤ تا ڕادەیەک پێشڕەوییەکانیان فراوان کردووە .













گەلەری