سەردێڕ:

ئەو هۆکارانەی مەترسی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن لە گەنجاندا زیاد دەکەن

PM:01:41:21/03/2024

2604 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنی شێوازی ژیانمان و ئاستی فشاری دەروونیمان هۆکارن لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن.


بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی " onlymyhealth"کە تیشک دەکاتە سەر ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە گەنجاندا.

ئاستی ئاسایی کۆلیسترۆڵ چەندە؟

دوو جۆری سەرەکی کۆلیسترۆڵ هەیە، کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) و کۆلیسترۆڵی باش (HDL)، پزیشکان پێشنیاری ئەوە دەکەن پێویستە بە ڕێژەیەکی کەم کۆلیسترۆڵیLDL هەبێت چونکە زیان بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت، لە کاتێکدا کۆلیسترۆڵی باش HDL تەندروستی دڵ باشتر دەکات.

بەگشتی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەبێت کەمتر بێت لە ٢٠٠ میلیگرام/ دیسیلیتر، ، لەکاتێکداLDL دەبێت کەمتر بێت لە ١٠٠ میلیگرام/ دیسیلیتر، و HDL دەبێت زیاتر بێت لە ٦٠ میلیگرام/ دیسیلیترلە پیاواندا و ٥٠ میلیگرام/ دیسیلیتر، لە ئافرەتاندا.

ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن لە گەنجاندا:

-بۆماوەیی

-پەیڕەکردنی ڕێجیمێکی دەوڵەمەند بە چەوری تێر.

-وەرزش نەکردن.

-قەڵەوی.

-جگەرەکێشان.













گەلەری