بەشێکی هاوڵاتییانی رانیە دژی دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
بەشێکی هاوڵاتییانی راپەڕین دەستان بە خۆپیشاندان کرد و باس لەوەدەکەن، دەیانەوێت بە دەسەڵات بڵێن دوای ٣٣ ساڵ حکومڕانییەکەیان پڕ بووە لە گەندەڵی و چیتر بڕوایان پێناکەن.
ئاماژەیان بەوەشکرد،
پێویستە ناڕەزایەتییەکان هاوشێوەی ساڵی ١٩٩١ بێت و سەرجەم چین و توێژەکان
بگرێتەوە.
ئەوەشیان
خستەڕوو، "ئەوانەی ئێستا حاکمی کوردستانن و پێشتر خۆیان بە شۆڕشگێڕ دەزانی،
ئیستا بوونەتە چەتە لەرێگای دامودەزگا و کۆمپانیاکانیانەوە."
ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە ٥٠ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا ماوەی دوو هەفتەیەدا بەغدا پارەی مووچەی بۆ مووچەخۆران ناردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بەسەردا گرتووە.