سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە بەردەوامی هەبێت

AM:10:06:21/03/2024

604 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ئێستادا برسێتییەکی زۆر لە کەرتی غەززە بڵاوبووەتەوە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە. کۆمسیۆنی ئەوروپاش دەڵێت، "لە ئێستادا ٧٠٪ـی دانیشتووانی باکووری غەززە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن".


نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە ئیستادا بە رێژەیەکی بەرچاو برسییەتی بەرۆکی دانیشتووانی کەرتی غەززەی گرتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بەردەوامی هەبێت.

لەو بارەیەوە کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، برسێتی مەترسی لەسەر ٧٠٪ـی دانیشتوانی باکووری غەززە و ٥٠٪ـی دانیشتوانی ناوەڕاستی غەززە دروستکردووە و دۆخەکەش بەردەوامە لە تێکچوون.

لە ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەردەوامی هەیە، لە ئێستادا بەهۆی مانگی رەمەزانەوە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودوڵەتی چڕتر بوونەتەوە بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنن بە کەرتی غەززە.













گەلەری