سەردێڕ:

پاش داواکەی نەوەی نوێ بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتوانی دهۆک؛ سودانی رەزامەندی دەربڕی

PM:11:59:20/03/2024

4016 جار خوێندراوەتەوە

پاش داواکەی نەوەی نوێ بۆ هاوکاریکردن و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر قەرەبووکردنەوە و هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی رۆژی ١٩ـی ئازار بەهۆی لافاوەوە دانیشتوانی دهۆک و سنوورەکانی چواردەوری زیانیان بەرکەوت، لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دراوە بۆ قەرەبووکردنەوەیان.

ئاماژە بەوەش کراوە، بە گوێرەی ئەو راپۆرتانەی کە لەسەر زیانەکان بڵاو کراوەتەوە، هاوکاری دەگەیننە سەرجەم ناوچە زیانلێکەوتووەکانی هەرێم بەتایبەت دهۆک. وتیشی، "هاوکاری مادی و تەندروستی و مرۆیی بۆ سەرجەم زیانلێکەوتووانی دهۆک دابین دەکەین".

پێشتر، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی رۆژی رابردوو لە دهۆک ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان زەرەرمەند بوون بەهۆی لافاوەوە و چەند کەسێکیش گیانیان لەدەستدا، داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، بەپەلە بەهانای ئەو هاوڵاتییانەوە بچێت کە زیانیان بەرکەوتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، داواکارە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوکاری مرۆیی و پزیشکی و تیمی بەرگری شارستانی رەوانەی دهۆک بکات، بۆ ئەوەی هاوکاری ئەو کەسانە بکەن کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و ئاماری زیانلێکەتووان وەربگرن بە مەبەستی

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی گرتەوە و بەهۆیەوە لە دهۆک و هەولێر لافاو دروستبوو و سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەسی دیکە برینداربوون، جگە لەوەی زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتەوە.













گەلەری