سەردێڕ:

یەکێتی بەردەوامە لە ناچارکردنی فەرمانبەران بۆ بەشداریکردن لە هەژماری من

PM:11:42:20/03/2024

3508 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی وەکو هەمیشە بەردەوامە لە هاوبەشیکردنی پارتی بۆ کۆکردنەوەی داهات و بەردەوامە لە ناچارکردنی فەرمانبەران لە سنورى سلێمانى بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەی هەژماری منی مەسرور بارزانی، بە مەبەستی ئەوەی بەناوی عمولەوە داهاتی دەست بکەوێت.


یەکێتی لە سنووری سلێمانی بەردەوامە لە ناچارکردنی فەرمانبەران بۆ بەشداریکردن لە هەژماری منی مەسرور بارزانی بۆ ئەوەی خۆی لە بەرامبەردا بەناوی عمولەوە داهاتی دەستبکەوێت لەسەر مووچەی مووچەخۆران.

یەکێتی لەلایەک لەگەڵ پارتى پێکەوە رێگرى لە دابەشکردنى مووچە دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە لە سنورى سلێمانی هەژمارى منى مەسرور بارزانى بە فشار بە فەرمانبەران پڕ دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی ماوەی چەند رۆژێکە لە تەواوی فەرمانگەکانی سلێمانیدا بەشداریکردن لە هەژماری منی مەسرور بارزانی کردووە بە ناچاری و فۆرمی هەژمارەکە بە فەرمانبەران پڕ دەکاتەوە.

ئێن ئاڕ تى زانیویەتى، ئەو فۆڕمە کراوە بە ناچاری و بەناو سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە لە سلێمانى و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و گەرمیان و شوێنەکانى دیکەش، کە فەرمانبەران ناچار دەکات هەژمارێکی بانکی لە یەکێک لە بانکەکانی بی بی ئەی سی و ئارتی بانک و بانکی ئیسلامی عێراق بۆ بازرگانیکردن و وەبەرەهێنان و بانکی ئەهلی عێراقی بکەنەوە.

یەکێتی لە ناچارکردنی فەرمانبەران بۆ بەشداریکردن لە هەژماری من مەبەستی دەستکەوتنی داهات و پارەیە، چونکە بەرامبەر بەشداریکردنى بانکەکانى خۆی لە هەژماری منی مەسرور بارزانی، هاوشێوەى پارتى بەناوى عمولەوە بەشێکى مووچەى مووچەخۆران بۆ خۆیان دەبەن.













گەلەری