سەردێڕ:

تەندروستی دهۆک: کەسێکی دیکەش بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا

PM:10:20:19/03/2024

1096 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی تەزووی کارەباوە کە تێکەڵی ئەوە لافاوە بووە کە ئەمڕۆ دروست بووە مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، تابان فازڵ وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند ، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، مێردمنداڵەکە کەوتووەتە نێو لافاوەوە و دواتر ویستوویەتی بە وایەرێکی کارەبا خۆی دەرباز بکات و لە ئاوەکە بێتە دەرەوە، بەڵام کاربا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە لە دهۆک چەندین ماڵ زیانیان بەرکەوت و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بڕیار نێروەیی - دهۆک













گەلەری