فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی بناری قەندیلی کرد و بەو هۆیەوە رێگەی راپەڕین- بناری قەندیل داخرا.
رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی رایگەیاند، فڕۆکەی جەنگی چەند رێگایەکی پێچاوپێچی لە بناری قەندیل بۆردومانکرد و بەهۆیەوە کارەبای زۆربەی گوندەکانی ئەو ناوچەیە بڕاوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە
رێگای سەرەکی نێوان دۆڵی شەهیدان و بناری قەندیل تێکچووە داخراوە و کارەبای زۆرینەی گوندەکانی بناری قەندیلیش پچڕاوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە فڕۆکەی جەنگیی
بەردەوام ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات و جگە لە زیانە مادییەکان،
تا ئێستا دەیان هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون.