سەردێڕ:

بەرگری شارستانی دهۆک: بەهۆی لافاوەوە ٢٠ ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتوون

PM:04:50:19/03/2024

1172 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا بەهۆی لافاوەوە لە دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠ خانووش زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها زیاتر لە ٢٠ ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییانیش دەکاتەوە، بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانیاندا نەچنە دەرەوە، لەبەر ئەوەی کەش ناجێگیرە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠ خانووش زیانیان بەرکەوتووە و زیاتر لە ٢٠ ئۆتۆمبێلیش ژێر ئاو کەوتوون.

لە دوێنێ دووشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە هەرێم کردووە و کەشناسی ئاماژەی بەوە کردبوو، بەهۆی زۆری بڕی بارانبارینەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە و هۆشداری ئەوەشی دایە هاوڵاتیان کە لەناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل رانەگرن، چونکە ئەگەری دروستبوونی لافاو لەو ناوچانە زیاترە و بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت و هاوڵاتیان لە کاتی بەکارهێنانی رێگە سەرەکییەکاندا هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێت رێگەكان بەکارنەهێنرێن.













گەلەری