سەردێڕ:

بەهۆی بارانبارینەوە؛ بەنداوی خنس لە شێخان سەررێژ بووە و مەترسی رووخانی لەسەرە

PM:04:34:19/03/2024

3400 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، بەهۆی ئەو بارانبارینە بە خووڕەوە کە رووی لە ناوچەکە کردووە، بەنداوی خنس لە سنووری شێخان سەرڕێژ بووە و مەترسی رووخانی لەسەرە.


ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەوە کە رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کردووە ، بەنداوی خنس لە سنوری شێخان سەرڕێژ بووە و بەهۆی مەترسی رووخانییەوە ئەو ماڵانەی نزیک بەنداوەکەن سنورەکەیان چۆڵکردوە.

هاوکات لەو بارەیەوە، بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن نزیکی بەنداوەکە نەبنەوە بەهۆی زۆربوونی مەترسییەکانی رووخانییەوە.

ئەمڕۆ، شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتەوە و لە دهۆک و هەولێر و چەند ناوچەیەکی دیکە لافاو دروست بوو و لە دهۆک بەهۆی لافاوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداو ئاو چووە نێو سەدان ماڵەوە و چەندین هاوڵاتی زەرەر مەند بوون.

هاوکات، کەشناسی هەرێم هۆشداریدا بە هاوڵاتییانی سەرجەم ناوچەکان کە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیاندا نەیەنە دەرەوە.













گەلەری