سەردێڕ:

یۆنامی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لەکاتی خۆیدا زۆر گرنگە

PM:09:53:18/03/2024

5388 جار خوێندراوەتەوە

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ١٠ـی حوزەیران و لەکاتی خۆیدا زۆر گرنگە.


ئەمڕۆ دووشەممە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندی خەڵك کار بکەن، تاوەکو بەرەو چارەسەر هەنگاو بنێن نەك بەرەو چەقبەستووییەکی دیکەی درێژخایەن.

باس لەوەش کراوە، "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ١٠ی حوزەیران لە هەرێمی کوردستانی عیراق زۆر گرنگە."

لەوبارەیەشەوە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، نیگەرانن لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە و داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەن دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن.

لایخۆشییەوە ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوە کرد، نیگەرانن لە کشانەوەی پارتی لە هەڵبژاردن و پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە، شەفاف دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کشانەوەی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.














گەلەری