سەردێڕ:

لێدوانی پارێزگاری هەولێر لەبارەی راگەیاندنی پشووی سبەینێوە

PM:09:45:18/03/2024

64904 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سبەی لە هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو راناگەیەنن.


ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەی بارانبارینی بەخوڕ لە سەنتەری شاری هەولێر لە کاتژمێر ١:٠٠ـی دوانیوەڕۆوە دەستپێدەکات و لەو کاتەدا دەوام کۆتایی دێت بەو هۆیەش سبەی لە پارێزگاکە پشوو نییە.

هەرلەبارەی کەشی سبەینێوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی بەهێزی بارانی ئەمشەوەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە و هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی.

ئاماژە بەوەش کراوە، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو و سبەی سێشەممە روو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان دەکات.

باس لەوەش کراوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن کە لەناوچانەی نزمەکان دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل رانەگرن، چونکە ئەگەری دروستبوونی لافاو لەو ناوچانە زیاترە وبۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێتو هاوڵاتیانلە کاتی بەکارهێنانی رێگە سەرەکییەکاندا هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەکارنەهێنرێن.














گەلەری