سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: دەمێکە وتومانە پارتی و یەکێتی هەڵبژاردن بکەن دەدۆڕێن و نەیکەن دەڕوخێن

PM:02:55:18/03/2024

6808 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەوان وەک نەوەی نوێ دەمێکە وتویانە ئەگەر پارتی و یەکێتی هەڵبژاردن بکەن دەدۆڕێن و ئەگەر نەیکەن دەڕوخێن. دەشڵێت، " پێشنیاز دەکەم بۆ پارتی و یەکێتی ماوەیەک ئۆپۆزسیۆن بن".


ئەمڕۆ دووشەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، پێشنیاز دەکات بۆ پارتی و یەکێتی ماوەیەک ببنە ئۆپۆزسیۆن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان دەمێکە وتویانە پارتی و یەکێتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەترسن، بەوپێیەی ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام بدەن دەدۆڕێن و ئەگەر ئەنجامی نەدەن دەڕووخێن.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەش کردووە، ئەو سەردەمە گوزەشت پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە حکومڕان بن، بۆیە پێشنیازیان بۆ دەکەن کە ماوەیەک ببنە ئۆپۆزسیۆن.













گەلەری