سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ گیانی لەدەستدا

PM:07:11:17/03/2024

8232 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرەمەگروون بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری پیرەمەگروون، منداڵێک گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد سالار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرەمەگروون بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە گەڕەکی ئاسۆس لە سنووری پیرەمەگروون منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە نزیک کاتژمێر شەشی ئێوارە رووی داوە و تراکتۆرێک لە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵی داوە و بە سەختی برینداری کردووە.

ئەوەشی خستە روو، دوای رووداوەکە منداڵەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی پیرەمەگروون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا تەرمی منداڵە شەش ساڵانەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و پاش ئەنجامدانی توێکاری، تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.
رێنواز نامیق - سلێمانی













گەلەری